به‌تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌، وه‌زیری كشتوكاڵی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستگیركرا


خه‌ندان_

ته‌له‌فزیۆنی‌ فه‌رمی‌ میسر، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ چاودێریی كارگێڕیی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌" 7ی‌ ئه‌یلوولی‌ 2015" وه‌زیری كشتوكاڵی‌، ده‌ستگیركرد. هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری‌، ئاشكرایكرد، كه‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ وه‌زیره‌كه‌، دوای‌ كه‌مێك له‌ ده‌رچوونی‌ به‌یاننامه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیران هات له‌سه‌ر قبوڵكردنی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ئه‌و وه‌زیره‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ ئیبراهیم محه‌له‌ب، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ میسر هاتووه‌، له‌سه‌ر راسپارده‌كانی‌ سه‌رۆك عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی‌ میسر، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌ڵاح هیلال، وه‌زیری كشتوكاڵ قبوڵكرا".
 
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری‌ رایگه‌یاند: "ده‌سته‌ی‌ چاودێریی كارگێڕیی (كه‌ كاری‌ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌گشتییه‌كان و كۆمپانیاكانی‌ كه‌رتی‌ گشتی‌ ده‌كات) وه‌زیره‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ی‌ راسته‌وخۆ له‌ دوای‌ ده‌رچوونی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران پاش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ پێشكه‌شكردووه‌، ده‌ستگیركرا.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ به‌تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵیكردن و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ فه‌رمانی‌ لایه‌نه‌ دادوه‌رییه‌كان، ده‌ستگیركراوه‌".
 
هاوكات سایتی "الیوم السابع" ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ ناوچه‌ی‌ ته‌حریر له‌ ناوه‌ڕاستی‌ قاهیره‌، وه‌زیری‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌یان ده‌ستگیركردوو و براوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ دراوه‌ته‌ پاڵی‌ كه‌ تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ گه‌نده‌ڵیكرن له‌ ناوه‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ.


له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: سۆران كه‌ریم

پ.ز


ئه‌م بابه‌ته 1269 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM