نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی


خەندان-

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە عیراق، بەراورد لەگەڵ رۆژی چوار شەممەی رابردوو، بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆوەبینی.

بەیانی ئەمڕۆ، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە (21) كە پڕفرۆشترینە لە بازاڕەكانی ناوخۆ، بۆ 177 هەزار و 620 دینار دابەزی، بەتایبەت كە دوێنێ‌ چوار شەممە، نرخی مسقاڵێك زێڕی هەمان عەیار، بە 185 دینار بوو.

دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دوو فاكتەری لە پشتە كە بریتین لە نرخی نەوت و نرخی دۆلار، چونكە چەند نرخی نەوت بەرز ببێتەوە، نرخی زێڕیش بەرزدەبێتەوە، چەند نرخی دراوی دۆلاریش داببەزێت، نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە.

لەلایەكی ترەوە، ژیانی سیاسی و جەنگەكانیش، كاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی  نرخی زێڕ هەیە.





أ.ج


  

    
 



ئه‌م بابه‌ته 29382 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM