حه‌ویجه‌.. داعش 34 چه‌كداری نه‌قشبه‌ندییه‌كانی گولـله‌باران كرد


خه‌ندان - حه‌سه‌ن جومعه‌
 
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ 34 چه‌كداری نه‌قشبه‌ندییه‌كانیان گولـله‌باران كرد.
 
باپیر شێخ وه‌سانی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی چواری لیوای 11ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلولی 2015، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆیستی داعش له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌  34 چه‌كداری نه‌قشبه‌ندییه‌كانیان گولـله‌باران كرد".
 
وتیشی: "چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌یان رفاندبوو له‌ ناحیه‌كانی عه‌باسی و زاب له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی سه‌فره‌و شورگات".
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری ئه‌و كاره‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوو گروپه‌كه‌ روویداوه‌ و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان له‌یه‌كدی كوشتووه‌، هه‌ر بۆیه‌ داعش وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌و چه‌كدارانه‌ی گولـله‌باران كردووه‌".

رونیشكرده‌وه‌، كه‌ گروپی نه‌قشبه‌ندییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان كه‌ له‌ دوای ساڵی 2003وه‌ له‌ عیراق دروست بوون و له‌ ناحیه‌كانی عه‌باسی و زاب و شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ نیشته‌جێن، ژماره‌یان نزیكه‌ی 1000 چه‌كدار ده‌بێت.


پ.ز


ئه‌م بابه‌ته 719 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM