حه‌ویجه‌.. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان 12 چه‌كداری داعشیان كوشت


خه‌ندان - حه‌سه‌ن جومعه‌

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردوومانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كرد له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و ده‌ورووبه‌ری به‌و هۆیشه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و برینداربوون.

باپیر شێخ وه‌سانی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی چواری لیوای 11ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ی ئه‌یلولی 2015، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان زۆر به‌ چڕی بۆردوومانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان كرد له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و ده‌ورووبه‌ری".

وتیشی: "به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگری پێشمه‌رگه‌ 12 چه‌كداری داعش كوژراون و 17 چه‌كداری تریش بریندار بوونه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له‌ هه‌مانكاتدا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان دوو ئۆتۆمبیل و باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌یان كردۆته‌ ئامانج".


پ.ز

ئه‌م بابه‌ته 879 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM