حه‌ویجه‌.. مه‌ترسیدارترین سه‌ركرده‌ی‌ داعش كوژرا


خه‌ندان-

محه‌مه‌د عه‌واد عه‌دو كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین سه‌ركرده‌كانی‌ رێكخراوی‌ داعش له‌ حه‌ویجه‌ و ده‌ستی‌ له‌ كوشتنی‌ چه‌ندان هاوڵاتی‌ بێتاواند هه‌بوو، له‌ كاتی‌ پێكداهه‌ڵپژارنی‌ نێوان چه‌كدارانی‌ داعش و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ بێجی‌، كوژرا.    

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان توانیان  له‌ ناوچه‌ی‌ قه‌راجی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ بێجی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌، محه‌مه‌د عه‌واد عه‌دو، سه‌ركرده‌ی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش بكوژن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تیرۆریست (محه‌مه‌د عه‌واد عه‌دو) كه‌ به‌ (ئه‌ حه‌دید) ناسراوه‌، به‌ده‌ستی‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان كوژرا و ته‌رمه‌كه‌شی‌ گه‌یه‌نرایه‌ گوندی‌ كونغوس كه‌ خۆی‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی‌ ئه‌و گونده‌یه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌: "محه‌مه‌د عه‌واد عه‌دو، یه‌كێك بووه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین سه‌ركرده‌كانی‌ رێكخراوی‌ داعش و ده‌ستی‌ له‌ كوشتنی‌ سه‌دان مه‌ده‌نی‌ بێتواندا هه‌بووه‌".


أ.ج


ئه‌م بابه‌ته 7178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM