دۆسییه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ مالیزیا ده‌كرێته‌وه‌


خه‌ندان-

رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمز له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرانه‌كردوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ئێستادا ده‌سته‌ی‌ سوێندخۆرانی‌ باڵای‌ ئه‌مریكا سه‌رقاڵی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ ده‌نگۆی‌ تێوگلانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ مالیزیا و چه‌ند كه‌سێكی‌ نزیكی‌ له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كی‌ گه‌وره‌دا.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ روونكردووه‌ته‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ داد سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌ دۆسییه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و له‌ئێستادا به‌دواداچوونه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دانگۆیانه‌ی‌ هه‌ن له‌باره‌ی‌ كڕینی‌ موڵك و ماڵێكی‌ زۆر له‌لایه‌ن كوڕی‌ ژنه‌كه‌ی‌ نه‌جیب عه‌بدولڕه‌زاقی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ مالیزیا و دانانی‌ بڕی 681 ملیۆن دۆلار له‌ حسابی بانكی‌ تایبه‌ت به‌ عه‌بدولڕه‌زاق.

پێشتریش رۆژنامه‌ی‌ وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردبوویه‌وه‌، لێكۆڵه‌رانی‌ مالیزی‌ به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی‌ له‌ سندوقی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مالیزیا كراوه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌و 681 ملیۆن دۆلاره‌ی‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر حسابی‌ بانكی‌ نه‌جیب عه‌بدولڕه‌زاق له‌بنه‌ڕه‌تدا پاره‌ی‌ سندوقه‌كه‌ بووه‌ كه‌ خودی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ مالیزیا سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ راوێژكاری‌ سندوقه‌كه‌یه‌ ( ئه‌و هۆكاره‌ی‌ كه‌ئێستا بووه‌ته‌ فشارێك له‌سه‌ر عه‌بدولڕه‌زاق و داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ده‌كرێت)، له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ریه‌كه‌ له‌ نه‌جیب عه‌بدولڕه‌زاق و سندوقی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مالیزیاش ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ سندوقه‌كه‌ له‌ حسابی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ مالیزیا دانرابێت.

و: ئا.ش

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 746 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM