حه‌ویجه‌.. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان 17 چه‌كداری داعشیان كوشت


خه‌ندان - حه‌سه‌ن جومعه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردمانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری كرد، به‌و هۆیشه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و بریندار بوون.

باپیر شێخوه‌سانی،فه‌رمانده‌ی فه‌وجی چواری لیوای 11ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلولی 2015 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردمانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان كرد له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ ده‌وربه‌ری". 

وتیشی: "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ به‌رده‌ستن 17 چه‌كداری داعش كوژراون و 34 چه‌كداری تریش بریندار كراون".
  
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ئه‌م ناوچانه‌یان له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری بۆردومان كردووه‌ "كه‌بیبه‌، مه‌نسوریه‌، ئه‌لبوحه‌مدان، جه‌به‌ل مه‌حكول، ره‌بزه‌" و چه‌ند شوێنێكی تر". 

رونیشی كرده‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ژماره‌یه‌ك كۆكاگای چه‌ك و ته‌قه‌منیان ته‌قاندۆته‌وه‌ و چه‌ندین باره‌گای ئه‌و رێكحراوه‌ تیرۆریستییه‌یان خاپوور كردووه‌".

وتیشی: "له‌ دوێنێه‌وه‌ بۆ جاری چواره‌مه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری".

ا. ی‌


ئه‌م بابه‌ته 1179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM