نرخی‌ زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زی‌


خه‌ندان-

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌های‌ دۆلار و چاوه‌ڕوانی‌ بازاڕه‌كان بۆ واده‌ی‌ بڕیاریی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخه‌ی‌ سوده‌كان له‌ ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، نرخی‌ زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو رووی‌ له‌ دابه‌زین كرد و به‌وه‌ش له‌ گه‌وره‌ترین زیانه‌كانی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا نزیكبووه‌وه‌.     

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز، نرخی‌ زێڕ له‌ مانگی‌ ته‌مموزی‌ رابردووه‌وه‌ به‌ رێژه‌ی‌ 4% رووی‌ له‌ دابه‌زین كردووه‌، به‌وه‌ش پێنجه‌م پاشه‌كشه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ وه‌رزێكدا تۆماركرد و دوورودرێژترین زیانی‌ وه‌رزیشی‌ له‌سه‌ر یه‌كی‌ له‌ ساڵی‌ 1997وه‌ به‌خۆوه‌بینی‌.

نرخی‌ زێڕ له‌ گرێبه‌سته‌ خێراكان به‌ رێژه‌ی‌ 4% رووی‌ له‌ دابه‌زین كرد و گه‌یشته‌ 1122.90 دۆلار بۆ ئۆقیه‌یه‌ك، له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ ئه‌مریكاش نرخی‌ زێڕ بۆ 1121.90 دۆلار بۆ ئۆقییه‌ك، دابه‌زی‌.

دابه‌زینی‌ نرخی‌ زێڕ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ پێشبینی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ سود له‌مساڵدا.


أ.ج



ئه‌م بابه‌ته 19315 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM