په‌رله‌مانی عیراق به‌ر له‌ سه‌رۆكایه‌تیيه‌كانی‌ هه‌رێم ئیدانه‌ی شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان ده‌كات


خه‌ندان-

په‌رله‌مانی عیراق له‌دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ خۆیدا ئیدانه‌ی شه‌هیدكردنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ تیرۆرستی‌ داعش .

ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری عیراق له‌ فراكسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراقدا به‌نده‌ وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی كورد و ئه‌ندام له‌ لیژنه‌ی مافی مرۆڤ داوام له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق كرد ئیدانه‌ی تاوانی شه‌هیدكردنی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیل بكات كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ تیرۆرستی‌ داعش به‌دڕنده‌ترین شێوه‌ .

وتیشی‌،  سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ ده‌نگ داواكاریه‌كه‌ی به‌نده‌وه‌ هاتن و وێڕای خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی فاتیحه‌، هاوكات ئیدانه‌ی شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانیان كرد به‌ شێوه‌یه‌كی
نامرۆڤانه‌.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌، له‌سایته‌كانی نزیك به‌تیرۆرستانی‌ داعش گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆی‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تیایدا ئه‌و تیرۆرستانه‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیل به‌ شێوه‌یه‌كی نا مرۆڤانه‌ شه‌هید ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه‌ تائێستا هیچ كام له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی‌ هه‌رێم ئیدانه‌ی‌ شه‌هیدكردنی‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یان نه‌كردوه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی‌ داعش.

ئا.ش


ئه‌م بابه‌ته 2007 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM