حه‌ویجه‌.. 37 چه‌كداری داعش كوژران


خه‌ندان- حه‌سه‌ن جومعه‌

له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و بریندار بوون.

سه‌ركه‌وت عه‌لی ئه‌فسه‌ر له‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2015 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردمانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشیان  له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ی كرد". 

وتیشی: "به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ 37 چه‌كداری داعش كوژراون و 19 چه‌كداری تریش بریندار بوون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "له‌ هه‌مان كاتدا سێ ئۆتۆمبێلی جۆری تویۆتا و هه‌مه‌ڕێك سووتاون و پێنج باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ ته‌واوی خاپوور كراوه‌".

ا. ى

ئه‌م بابه‌ته 1140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌داعش ‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM