نرخی‌ زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌


خه‌ندان-

دوای‌ خابوونه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ ئه‌مریكا كه‌ بڕوایه‌كی‌ وه‌های‌ دروست كرد،ه‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ سوده‌كان بۆ ساڵی‌ داهاتوو دواده‌خات،  ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌، نرخی‌ زێڕ به‌راورد به‌ دوو هه‌فته‌ی‌ رابردوو، بۆ به‌رزترین ئاست رووی‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز، نرخی‌ زێڕ له‌ گرێبه‌سته‌ خێراكاندا به‌رێژه‌ی‌ 04% و بۆ 1151.60 دۆلار بۆ ئۆقیه‌یه‌ك رووی‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد.

هه‌ر له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوو، نرخی‌ زێڕ بۆ 1152.90 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و به‌رزترین ئاستی‌ تۆمار كرد.

به‌بۆچوونی‌ شاره‌زایان، به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ زێڕ، بۆ لاوازبوونی‌ مامه‌ڵه‌كانی‌ ئاسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا بازاڕی‌ چین كه‌ گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ری‌ زێڕه‌ له‌ جیهان، له‌ پشوودایه‌.

أ.ج




ئه‌م بابه‌ته 17990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM