له‌م میحوه‌ره‌ داعش تێكشكێندراو سێ گه‌ریلاش شه‌هید بوون


خه‌ندان_ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی

شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش به‌هێزێكی زۆره‌وه‌ له‌ گوندی بارێی سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌نگال هێرشیانكرده‌ سه‌ر خاڵه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سێ گه‌ریلاش شه‌هید بوون .

غه‌یاس سورچی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش به‌هێزێكی‌  زۆره‌وه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر خاڵه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌، له‌ گوندی بارێ‌ كه‌ به‌ دووری ١٠ كیلومه‌تر ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای شه‌نگال".

وتیشی: "گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ توانیان شكست به‌ هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بهێنن".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ر و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌دا به‌ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون، هه‌روه‌ها سێ‌ گه‌ریلای‌ په‌كه‌كه‌ش شه‌هید بوون".


پ.ز


ئه‌م بابه‌ته 3422 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM