په‌رله‌مانی‌ عیراق ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌په‌رله‌مانتاره‌ ئاماده‌نه‌بووه‌كان ده‌كات


خه‌ندان-

په‌رله‌مانی‌ عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه‌ پابه‌نده‌ به‌بڕینی‌ 500 هه‌زار دینار له‌مووچه‌ی‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه‌ ئاماده‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مان نه‌بێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2015 ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران(په‌رله‌مان)ی‌ عیراق جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن پابه‌نده‌ به‌په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ‌و به‌رده‌وامه‌ له‌گرتنه‌به‌ری‌ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ دیاریكردووه‌ له‌ڕێی‌ بڕینی‌ 500 هه‌زار دینار له‌مووچه‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی‌ ئاماده‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مان نابن.

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئاماده‌بوو له‌دانیشتنه‌كانی‌ خوولی‌ ئێستای‌ په‌رله‌مانی‌ عیراقدا زۆر به‌رزتره‌ له‌خووله‌كانی‌ پێشووتر‌و هیچ دانیشتنێكی‌ ئه‌م خووله‌ی‌ ئێستا له‌ دوو له‌سه‌ر سێی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان كه‌متر ئاماده‌ی‌ نابن، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی‌ داتاكانی‌ رێكخراوی‌ روانگه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كه‌ڕێكخراوێكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نییه‌‌و گرنگی‌ به‌چاودێریكردنی‌ كاره‌كانی‌ په‌رله‌مان ده‌دات.


ف.ح


ئه‌م بابه‌ته 1262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM