نرخی‌ زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان


خه‌ندان ـ

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 176 هه‌زار و 750 دیناره‌، نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 21 به‌ 200  هه‌زارو  500دیناره‌.

به‌گوێره‌ی‌ نوسراوێك كه‌ وێنه‌یه‌یكی‌ بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2015 له‌ بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 176 هه‌زار و 750 دیناره‌، نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 21 به‌ 200 هه‌زار و 500دیناره‌ و نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 24 به‌ 229 هه‌زار دیناره‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: "یه‌ك لیره‌ی‌ ئاڵتونی‌ عیاره‌ 22ی‌ دوبه‌یی‌ به‌ 310 هه‌زار دیناره‌".
دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ دوو فاكته‌ری له‌ پشته‌ كه‌ بریتین له‌ نرخی نه‌وت و نرخی دۆلار، چونكه‌ چه‌ند نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه‌، نرخی زێڕیش به‌رزده‌بێته‌وه‌، چه‌ند نرخی دراوی دۆلاریش داببه‌زێت، نرخی زێڕ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ژیانی سیاسی و جه‌نگه‌كانیش، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی  نرخی زێڕ هه‌یه‌.




ئه‌م بابه‌ته 13459 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM