له‌ شه‌نگال هێرشێكی‌ داعش تێكشكێنرا


خه‌ندان- ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی‌

فه‌رمانده‌ییه‌كی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری‌ شه‌نگال رایده‌گه‌یه‌نێت چه‌كداره‌كانی‌ داعش له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌تووندی‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌، وه‌ڵامی‌ هێرشی‌ چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش دراوه‌ته‌وه‌.

عەقید محەمەد عەبدۆڵڵا، فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە شەنگال بە خەندانی راگەیاند : "کاتژمێر ٤ و نیوی ئێوارەی‌ ئه‌مڕۆ 28/10/2015 چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەنگال ".

وتیشی‌: "چەکدارانی داعش لە گەڕەکی نەسر و بەربەڕۆژ و نزیک قڵای سمایل بەگ و بن تانکەکان ھێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دەستپێکردووه‌ ".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "لە سەرەتادا له‌ڕێگه‌ی‌ چەند خۆکوژژێکەوە ھێرشیانکرد و ھەوڵیاندا بێنە پێشەوە، بەڵام رووبەڕووی بەرپەرچدانەوەی تووندی ھێزەکانی پێشمەرگە بوونه‌ته‌وه‌ و رێگه‌یاننه‌داوه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌".

ئەوەشی خستەڕوو: "لەو شەڕ و پێکدادانەدا زیانێکی گەورە بە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کەوتووە و شەڕ و پێکدادانیش به‌رده‌وامه‌".


خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 1362 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM