دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ دواده‌خرێت


خه‌ندان- ئاسۆ

سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق بڕیاریدا دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مان كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا بۆ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو دوابخرێت.

سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌، به‌هۆی‌ ئه‌و بارانه‌ زۆره‌ی‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ شاری‌ به‌غدای‌ گرتووه‌ته‌وه‌، بڕیاریانداوه‌ دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دوابخرێت.

رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، بڕیاربوو له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌یاسا ئه‌نجامبدرێـت كه‌ گرنگترینیان خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بوو بۆ پرۆژه‌یاسای‌ دیاریكردنی‌ ویلایه‌ته‌كانی‌ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ عیراق، خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای‌ ئه‌و قه‌رزه‌ی‌ كه‌ وڵاتی‌ ژاپۆن به‌نیازه‌ بیدات به‌ عیراق و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر خه‌رجكردنی‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ جوتیاران".

وتیشی: "به‌هۆی‌ ئه‌و بارانه‌ زۆره‌ی‌ شاری‌ به‌غدا گرتووه‌ته‌وه‌، ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بڕیاری‌ دواخستنی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو داوه‌".

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 1525 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM