نرخی‌ زێڕ دابه‌زی‌


خه‌ندان-

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عیراقی‌ عه‌یاره‌ 21 بۆ 186 هه‌زار دینار دابه‌زی‌.

نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عیراقی‌ هه‌مان عه‌یاره‌، به‌راورد به‌ رۆژی‌ پێشوو كه‌ 193 هه‌زار دینار بوو، حه‌وت هه‌زار دینار دابه‌زیووه‌.

دوێنێ‌ چوار شه‌ممه‌، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕ 193 هه‌زار و 261 دیناری‌ عیراقی‌ بوو، به‌وشێوه‌یه‌ش نرخه‌كه‌ی‌ له‌مڕۆ به‌ بڕی‌ 7254 دینار دابه‌زیووه‌.

مسقاڵ یه‌كه‌ی‌ پێوانه‌ی‌ زێڕه‌ و یه‌ك مسقاڵ پێنج گرام ده‌كات.


پ.ز

   


ئه‌م بابه‌ته 13666 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM