نرخی‌ زێڕ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابه‌زی‌


خه‌ندان ـ

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 168 هه‌زار دیناره‌، نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 21 به‌ 196  هه‌زار دیناره‌.

به‌گوێره‌ی‌ نوسراوێك كه‌ وێنه‌یه‌یكی‌ بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 1ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌‌ 2015 له‌ بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 168 هه‌زار دیناره‌، نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 21 به‌ 196 هه‌زار دیناره‌ و نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 24 به‌ 224 هه‌زار دیناره‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: "یه‌ك لیره‌ی‌ ئاڵتونی‌ عیاره‌ 22ی‌ دوبه‌یی‌ به‌ 305 هه‌زار دیناره‌".

 جێگه‌ی‌ ئاماژه‌ بۆكردنه‌ دوێنێ‌ 31ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2015، نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 170 هه‌زار و 250دینار بوو، نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 21 به‌ 198 هه‌زار و 750 دیناربوو، نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 24 به‌ 227 هه‌زار دینار بوو.

هه‌روه‌ها یه‌ك لیره‌ی‌ ئاڵتونی‌ عیاره‌ 22ی‌ دوبه‌یی‌ به‌ 308 هه‌زار دیناربوو.


ئه‌م بابه‌ته 34197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM