پانێڵێك به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی‌ و عه‌ممار حه‌كیم كۆده‌كاته‌وه‌


خه‌ندان- ئاسۆ

له‌میانی‌ كاره‌كانی‌ دیداری مێری له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پانێڵێك به‌ به‌شداری‌ د.به‌رهه‌م ساڵح، نێچیرڤان بارزانی، سه‌لیم جبوری و عه‌مار حه‌كیم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ پانێڵی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ كه‌ كاتژمێر 2:15 خوله‌ك ده‌ستپێده‌كات، به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ كه‌ناڵی‌ رووداو، د.به‌رهه‌م ساڵح، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عیراق، سه‌باره‌ت به‌ (ئاینده‌ی عیراق: دیموكراسیه‌ت، سه‌روه‌ری یاسا و ریفۆرمی دامه‌زراوه‌كان) گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی دیداری مێری كاتژمێر 9:30 خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، شێروان ئه‌لوائلی راوێژكاری ئاسایشی سه‌رۆك كۆماری عیراق و دێڤید پۆلاك توێژه‌ری پێشكه‌وتوو له‌ ئینستیتیوتی واشنتۆن، له‌سه‌ر (سه‌ركه‌وتن له‌ شه‌ڕی داعش، روانگه‌ و ستراتیژییه‌كان) گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

خولی دووه‌می دیداری مێری له‌ شاری هه‌ولێر رۆژی سێشه‌ممه‌ 3ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2015 ده‌ستیپێكرد و بڕیاره‌ كۆمه‌ڵێك دیدار و پانێل له‌ چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت، دیداره‌كه‌ش تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 5ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌2015 به‌رده‌وام ده‌بێت.

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 3359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM