نرخی‌ زێڕ به‌رزبووه‌وه‌


خه‌ندان -

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7/11/2015، نرخی‌ زێڕی‌ عیراقی‌ له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌بینی‌.

نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عیراقی‌ عه‌یاره‌ 21 بۆ 182 هه‌زار و 424 دیناری‌ عیراقی‌ به‌رزبووه‌وه‌، له‌كاتێكدا نرخی‌ زێڕی‌ عیراقی‌ هه‌مان عه‌یاره‌ له‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو، 176 هه‌زار و 313 دیناری‌ عیراقی‌ بوو.

به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردووه‌وه‌، نرخی‌ زێڕی‌ عیراقی‌ به‌ بڕی‌ 6111 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

مسقاڵ یه‌كه‌ی‌ پێوانه‌ی‌ زێڕه‌ و یه‌ك مسقاڵ پێنج گرام ده‌كات.

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 11325 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM