پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌وییه‌كانی‌ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شه‌نگال به‌رده‌وامه‌


خه‌ندان- ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی‌

پێشڕه‌وییه‌كانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شه‌نگال به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و له‌ئێستادا پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌ردوو قۆڵی‌ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای‌ شه‌نگال هێرشێكی‌ به‌رفراوانی‌ له‌دژی‌ چه‌كدارانی‌ تیرۆرستی‌ داعش ده‌ستپێكردووه‌.

غه‌یاس سورچی‌ به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ موسڵ-ی‌ یه‌كێتی‌ به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، له‌ئێستادا له‌میحوه‌ری‌ حه‌ردان كه‌ده‌كه‌وێـته‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ شه‌نگال، شه‌ڕوپێكادان له‌نێوان هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و تیرۆرستانی‌ داعش به‌رده‌وامه‌ و پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌وییه‌كی‌ به‌رچاودایه‌.

هاوكات فه‌رمانده‌یه‌كی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌نگال به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاندن له‌ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئازادكردنه‌وه‌ی‌ شه‌نگال-دا نزیكه‌ی‌ 20 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ به‌شدارن و به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان و به‌چه‌كی‌ قورس هێرشه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ خه‌ندان-یش له‌شه‌وی‌ ڕابردووه‌وه‌ تائێستا مۆڵگه‌كانی‌ داعش له‌لایه‌ن فرۆِكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانانه‌وه‌ زیاتر له‌ 29 جار بۆردومانكراون.

ئه‌م بابه‌ته 2864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌شه‌نگال‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM