خه‌ندان زانیاری‌ نوێ له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئازادكردنه‌وه‌ی‌ شه‌نگال ئاشكرا ده‌كات


خه‌ندان- ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی‌

هێزی‌ پێشمه‌رگه‌له‌قۆڵی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ شه‌نگال سێ ئوتومبیلی‌ بۆمبڕێژكراوی‌ چه‌كدارانی‌ تیرۆرستی‌ داعشی‌ به‌خۆكوژه‌كانی ناویانه‌وه‌ ته‌قانده‌وه‌.

به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست خه‌ندان كه‌وتوون، كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی‌ تیرۆرستی‌ داعش له‌هه‌وڵێكدا بۆ په‌لاماردانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، سێ ئوتومبیلی‌ بۆمبڕێژكراویان له‌سوریاوه‌ ره‌وانه‌ی‌ قۆڵی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ شه‌نگال كردووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ ئه‌و پلانه‌ شكستی‌ پێهێنراوه‌و هه‌رسێ ئوتومبیله‌كه‌ به‌خۆكوژه‌كانی‌ ناویانه‌وه‌ ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌.

هاوكات هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ناو شه‌نگال به‌رده‌وامن له‌كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ ستراتیژییه‌كان و له‌ئێستادا نزیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌كارگه‌ی‌ چیمه‌نتۆی‌ شه‌نگال.

هه‌ر به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئازادكرنه‌وه‌ی‌ شه‌نگال-دا ته‌نها ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ به‌سووكی‌ بریندار بوون.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌عید مه‌موزینی‌ به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ لقی‌ 14ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌موسڵ به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریه‌ نافه‌رمیانه‌ی‌ به‌ده‌ستیانگه‌یشتووه‌ له‌ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئازادكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ- دا زیاتر له‌ 155 چه‌كداری‌ تیرۆرستی‌ داعش كوژراون و 140 چه‌كداری‌ تریان به‌ره‌و سوریا و ناوچه‌كانی‌ ته‌له‌عفه‌روبه‌عاج و موسڵ هه‌ڵاتوون.

ئا.ش


ئه‌م بابه‌ته 4209 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM