په‌رله‌مانی‌ عیراق دانیشتنی‌ تایبه‌ت به‌پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ دواده‌خات


خه‌ندان- ئاسۆ

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی‌ عیراق دانیشتنه‌كانی‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ ساڵی‌ 2016 ده‌ستپێبكات، به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانیش دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ دواخراوه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی‌ ره‌شید، بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، به‌هۆی‌ ته‌واونه‌بوونی‌ رێژه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانتاران، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان بڕیاریداوه‌ دانیشتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 30 خوله‌ك دوابخات.

هه‌فته‌ی‌ رابردووش ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق ئه‌نجامدا.

پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق به‌ 106 ملیار دینار خه‌مڵێنراوه‌، هه‌روه‌ك داهاته‌كانیش به‌ 83 ملیار خه‌مڵێنراوه‌، كورتهێنانی‌ بودجه‌كه‌ش 23 ملیار دیناره‌.

بۆ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عیراق بۆ ساڵی‌ 2016 نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 45 دۆلار خه‌مڵێنراوه‌ به‌ به‌رهه‌می‌ 3 ملیۆن 600 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كاان خه‌ندانیش نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق به‌ ناڕاسته‌وخۆ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ پێده‌چێت په‌رله‌مانتارانی‌ شیعه‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ بقۆزنه‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كورد له‌باره‌ی‌ پكشی‌ 17%ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و رزگاركردنی‌ شه‌نگال و بارودۆخی‌ خورماتوو.

خ.غ


ئه‌م بابه‌ته 1145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM