په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی‌ پێگه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ تیرۆریستانی‌ داعش كۆده‌بێته‌وه‌


خه‌ندان- ئاسۆ

وابڕیاره‌ له‌دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراقدا ده‌نگبدرێت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی‌ پێگه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش.

به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ڕێی‌ پێگه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان و به‌سوود وه‌رگرتن له‌ پسپۆڕانی‌ بیانی‌ ناو ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌، سوودی‌ ته‌واوی‌ له‌ پێگه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان بینی‌ بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ترس و تۆقاندن له‌ناو خه‌ڵكی‌ و دروستكردنی‌ كاریگه‌ریی‌ خراپ له‌سه‌ر ده‌روونیان.

وتیشی‌، به‌داخستنی‌ پێگه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ داعش و ئه‌وانه‌شی‌ له‌ژێر سێبه‌ری‌ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌دان، گورزێكی‌ توند به‌ر ئه‌و رێكخراوی‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كه‌وێت.

شاوه‌یس وتیشی‌، هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراقدا ده‌نگده‌درێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ تایبه‌ت به‌ ده‌زگای‌ كاروباری‌ شه‌هیدان له‌ سه‌رجه‌م عیراق و به‌رده‌وامیدان به‌ گفتوگۆكانی‌ تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ بۆ ساڵی‌ 2016.

خ.غ



ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM