یادی رزگاركردنی جه‌له‌ولا ده‌كرێته‌وه‌


خه‌ندان-  هێمن محه‌مه‌د

ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ یادی یه‌ك ساڵه‌ی رزگار كردنی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ده‌كرێته‌وه‌.

خه‌لیل خوداداد، به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا (گولاَڵه‌) به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "بڕیاره‌ كاتژمێر 10:00 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ 23 ی تشرینی دووه‌می‌ 2015،  یادی یه‌ك ساڵه‌ی رزگار كردنی جه‌له‌ولا له‌ ناحیه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت" .

وتیشی: "به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی و ژماره‌یه‌ك له‌ هاوولاَتیان یاده‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌پارێزرێت".

كاتژمێر 4:00 ی به‌ره‌به‌یانی 23 ی تشرینی دووه‌می 2014، هێرشی پێشمه‌رگه‌ بۆ رزگار كردنی جه‌له‌ولا ده‌ستیپێكرد و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا ناحیه‌كه‌ له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش رزگار كرا، به‌لاَم هه‌تا ئێستا دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانیان و ئاواره‌ی پارێزگای دیاله‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ترن.


ئه‌م بابه‌ته 972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM