نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی


خە ندان-

بەهۆی بەهێزی دۆلار و پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی سود لە بازاڕەكانی ئەمریكا لە مانگی داهاتوو،  ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ لە ئاڵوێرەكانی ئاسیا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، لەم هەفتەیەشدا ئەو كانزایە بۆ شەشەم جارە دووچاری زیان دەبێت.

بەپێی (سكای نیوز)، نرخی زێڕ لە ئاڵوێرە خێراكاندا بە رێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 1067.21 دۆلار بۆ ئۆقێیەك، لە گرێبەستە دواخراوەكانیشدا لە ئەمریكا، نرخی ئەو كانزایە بۆ 1066.40 دۆلار بۆ ئۆقێیەك، دابەزی.

لە ئاڵوێری دراوەكانیشدا، بەهۆی لاوازی یورۆ و پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی سودەكان لە ئەمریكا،  دۆلار لە بەرزترین ئاستدا لەبەرانبەر دراوە سەرەكییەكاندا خۆی بینییەوە.   
زۆرێك پێیانوایە، ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی لە مانگی داهاتوودا نرخی سودەكان لە ئەمریكا بەرزدەكاتەوە، بە بۆچوونی وەبەرهێنەرانیش، زیادبوونی سودەكان دەبێتە مایەی كەمبوونەوەی داواكاریی لەسەر زێڕ كە داهاتەكانی كەمدەكاتەوە و دەبێتە مایەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.


أ.ن

 
 


ئه‌م بابه‌ته 40699 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM