ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ جه‌له‌ولا


خه‌ندان-هێمن محه‌مه‌د

سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 16ی كانونی یه‌كه‌می 2015، كاروانی دووه‌می ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گونده‌كانیان له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا.

زاهیدتاهیر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله‌ به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ (هه‌زار و 351 كه‌س) كه‌ ئاواره‌ی ناوچه‌ی خانه‌قین بوون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گونده‌كانیان له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا".

وتیشی: "ئه‌و ژماره‌ ئاواره‌یه‌ خه‌ڵكی گونده‌كانی (سه‌ید جابر، سه‌ید ئه‌حمه‌د، وادی عۆسه‌ج)ن و 95% یان به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن. ئه‌و گوندانه‌ش 1 – 3 كم له‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولاوه‌ دوورن، گه‌ڕاندنه‌وه‌شیان دوای ئاماده‌كاری لایه‌نه‌ ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان دێت".

راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ دووه‌م كاروانی ئاواره‌كانی جه‌له‌ولایه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان و له‌مانگی نیسانی رابردووشدا زیاتر له‌ 800 خێزانی ئاواره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گوندی حوسه‌ینییه‌ له‌و ناوچه‌یه‌".

دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ ساڵی رابردوودا رۆیشتنه‌ ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولاوه‌، دانیشتووانی ئه‌و ناحیه‌یه‌ش ئاواره‌ی ناوچه‌كانی گه‌رمیان و خانه‌قین بوون.


پ.ز


ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ئاواره‌‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM