له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌ له‌سێداره‌ درا


خه‌ندان- ئاسۆ عوسمان

سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ كۆریای‌ باكور به‌تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تایبه‌ت، له‌سێداره‌ درا.

ئاژانسی‌ شینخوا-ی‌ چینی‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ لیژنه‌ی‌ ناوه‌ندی‌ پارتی‌ كرێكاری‌ ده‌سه‌ڵاتدارو سوپا كه‌به‌سه‌رپه‌رشتی‌ كیم جۆنگ ئۆن-ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور له‌رۆژانی‌ 2-3ی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو، لی یۆنگ گیل-ی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ئه‌ركانی‌ سوپا به‌تۆمه‌تی‌ هاندان و گه‌نده‌ڵی‌ له‌سێداره‌ دراوه‌.

لی‌ یۆنگ له‌ساڵی‌ 2012 وه‌ك فه‌رمانده‌ی‌ فه‌یله‌قی‌ پێنجی‌ به‌رپرس له‌به‌ره‌ی‌ ناوه‌ند ده‌ستنیشانكرا، له‌ساڵی‌ 2013 دا كرا به‌ به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌كاتێكدا پێشتر پۆستی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان هه‌بوو له‌هه‌مان ده‌سته‌.

له‌ساڵی‌ 2014 دا دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ كۆریای‌ باكوری‌ پێدرا لی یۆنگ ببوه‌ جێ متمانه‌ی‌ كیم جۆنگ ئۆن و له‌سه‌رجه‌م بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا یاوه‌ری‌ ده‌كرد.

به‌ڵام له‌دوا ده‌ركه‌وتنی‌ كیم جۆنگ ئۆن له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ پارتی‌ كرێكاران و ئاهه‌نگی‌ سوپاو گه‌لی‌ كۆریای‌ باكور به‌بۆنه‌ی‌  هه‌ڵدانی‌ مانگی‌ ده‌ستكردی‌ كوانگ میۆنگ سۆنگ-4 كه‌ رۆژی‌ 4ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ پیۆنگ یانگ به‌ڕێوه‌چوو، لی یۆنگ گیل نه‌بینراو له‌جیاتی‌ ئه‌و لی میۆنگ سۆ-ی‌  فه‌رمانده‌ی‌ سوپای‌ میللی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ بوو.


ئه‌م بابه‌ته 2474 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM