ئينستاگرام تايبەتمەندی نوێی زيادکردووە


خەندان –

لەدوای نوێکردنەوەی ئاپەکەيان بۆ مۆبايلە زيرەکەکان، تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام چەند گۆڕانکارييەکی ئەنجام داوەو تايبەتمەندی نوێی زيادکردووە.

لای هەمووان ئاشکرايە لە ئێستادا ئينستاگرام بووەتە رکابەری تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک، بەڵام ئەوەی لە فەيسبوکی جياکردۆتەوە نەبوونی کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگە کاتێک بەرکارهێنەر لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە دەچێتە ناو ئەو تۆڕە، بە وتەی خۆيان نايانەوێت بەرنامەکەيان بەکارهێنەری کەم بکات هەربۆيە زياتر پەرە بەو لايەنە دەدەن.

ئەو تايبەتمەندييە نوێيانەی زيادبووە بريتييە لە سەيرکردن و کردنەوەی وێنەکان بە پەنجە راگرتن لەسەر ئەو بابەتەی کە بەکارهێنەر دەيەوێت، واتە لەماوەی رابردوو کاتێک بەکارهێنەر بيويستايە سەيری وێنە يان ڤيديۆ بکات دەبوو بچووايەتە تابێکی ديکە ئەوکات دەيتوانی ئەو کارە بکات.

بەڵام لە ئێستادا تەنيا لەسەر ئەو بابەتەی دەيەوێت بەکارهێنەر زۆر بەئاسانی دەتوانێت پەنجەی لەسەر رابگرێت و سەيری وێنەو ڤيديۆکان بکات هاوکات دەشتوانێت لايک و کۆمێنت بکات و بڵاويشيکاتەوە لەلای خۆی، ئەمەش بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆيد زيادبووە، لەم ڤيديۆيەدا بەروونی ديارە.



س.ن



ئه‌م بابه‌ته 14141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM