لە ڤايبەر ئاگاداری ئەم جۆرە نامەيە بن



خەندان – سەربەست

بەهۆی بەربڵاوی بەرنامەی ڤايبەرەوەو زۆر بەکارهێنانی لەلايەن خەڵکييەوە، لە ئێستادا ئەو بەرنامەيە بۆتە دەروازەيەکی باش بۆ کاری بازرگانی و بازاڕکردن.

هەرێمی کوردستانيش لەو خزمەتگوزارييانەی ڤايبەر بەدەر نييە و زۆرترين کەس بەکاريدەهێنن هەر ئەوەشە وايکردووە چەند کۆمپانيايەکی بازرگانی لەو رێگەيەوە کاری ريکلام و بەبازاڕکردنی شتومەک ئەنجام بدەن.

هەرچەندە ئەو کارە لەلايەن خودی کۆمپانيای ڤايبەرەوە ياساییە و رێگەپێدراوە بەڵام هەندێک لەو کۆمپانيايانەی ئەو کارە ئەنجام دەدەن بەبێ ئەوەی گوێبدەن بە هيچ شتێک ريکلام بۆ جۆرە بازرگانييەک دەکەن کە تياچووی يەکەم ئەو کەسەيە هەنگاوەکانی نامە هاتووەکە جێبەجێ دەکەن.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بەکارهێنەرە کوردەکانی ڤايبەر، نامەيەکيان بەدەستگەيشتووە کە پيرۆزبایی بردنەوەی خەڵاتی ئۆتۆمبێل لەو کەسە دەکات و پێی دەڵێت پەيوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکات.

بەڵام لە بنەڕەتدا هيچ خەڵاتێک بوونی نييە و هەرکاتێکيش بەکارهێنەر تەلەفۆن بۆ ئەو ژمارانە بکات راستەوخۆ بڕێک لە باڵانسەکەی دەڕوات و کۆمپيوتەريش وەڵام دەداتەوە هەربۆيە تەنيا ئامانج لەوکارەيان پارە پەيداکردنە.

لەکاتی هاتنی ئەو جۆرە نامانەدا پێويستە بەکارهێنەرانی ڤايبەر ژمارە تەلەفۆنەکە بلۆک بکەن و هيچ پەيوەندی پێوە نەکەن.

ئەمەش نامەکەيە:






ئه‌م بابه‌ته 100029 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌خەندان‌‌نامە‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM