ئينستاگرام وەک فەيسبوکی لێدەکرێت


خەندان – سەربەست نەجمەدين

لە نوێترين گۆڕانکارياندا، گەشەپێدەرانی تۆڕی کۆمەڵايەتی ئيسنتاگرام بڵاويانکردەوە بەشێکی گرنگی بەرنامەکەيان وەک فەيسبوکی لێدەکرێت.

وەک ئاشکرايە ئينستاگرام لە رێگەی بەرنامەکەيەوە کە بۆ مۆبايلە زيرەکەکان دەبێت بووەتە رکابەرێکی بەهێزی تۆڕە کۆمەڵايەتييەکانی ديکە و لە سەرانسەری جيهانەوە بەکارهێەرێکی زۆری بەلای خۆيدا راکێشاوە.

لە ئێستادا ئەو بەرنامەيە بۆ زۆرێک لە سيستمەکانی وەک ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس، نوێکراوەتەوەو بەشێکی گرنگی گۆڕاوە کە بەشی گەڕانە ئەمە بێجگە لەوەی کاتی پۆستکردنەکانيش هاتۆتە ژێر پۆستەکە کەلە رابردوودا لە گۆشەيەکی سەرەوەی پۆستەکان بوو.

گۆڕانکارييەکەش ئەوەيە کاتێک بەکارهێنەرێکی ئينستاگرام لە بەشی گەڕاندا بەدوای وشەيەک يان هەر شتێکی ديکەدا دەگەڕێت ئەنجامەکەی بە پێی لايک و زۆرترين سەردان بۆ دەهێنێت و بۆشی دەکات بە دوو بەشەوە ئەمەش بێجگە لەوەی وشەی پەيوەنديداريش دەهێنێت.

بە وتەی چەند سەرچاوەيەکی نزيک لەو کۆمپانيايەوە رەنگە لەماوەی داهاتوودا چەند تايبەتمەندييەکی ديکەی فەيسبوک بۆ ئينستاگراميش زيادبکرێت.

ئينستاگرام لەدوای بڵاوبوونەوەی بە جيهاندا، بەفەرمی کۆمپانيای فەيسبوک توانی ببێتە خاوەنی و سەرجەم پشکەکانی کڕييەوە، لە ئێستاشدا مانگانە نزيکەی ٤٠٠ مليۆن بەکارهێنەری کارای هەيە.

وێنەيەک لە گۆڕانکارييەکە:






ئه‌م بابه‌ته 15533 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM