ئينستاگرام تايبەتمەندييەکی زيادکرد


خەندان – سەربەست

کۆمپانيای فەيسبوکی خاوەن تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام بەردەوامە لە نوێکردنەوەو ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەو تۆڕەيان بەمەبەستی زياتر برەودان و راکێشانی بەکارهێنەری زياتر.

وەک ئاشکرايە ئينستاگرام لە رێگەی ماڵپەڕ و و بەرنامەکەيەوە خزمەتگوزارييەکانی خستۆتە بەردەست و زۆرترين ئەو کەسانەی بەکاريدەهێنن لە رێگەی بەرنامەکەشيەوەيە چونکە ماڵپەڕەکەی کەمتر تايبەتمەندی هەيە.

بەڵام هێواش هێواش ئەو تۆڕە لە گەشەکردندايە و لە ئێستاشدا تايبەتمەندييەکی ديکە بۆ ئينستاگرام لە رێگەی ماڵپەڕەکەيەوە زيادبووە، واتە هەر بەکارهێنەرێک ئەگەر لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە سەردانی سايتی ئينستاگرام بکات دەبينێت تايبەتمەندييەکی بۆ زيادبووە کە ئەويش بەشی ئاگادارکردنەوەيە.

وەک چۆن لە فەيسبوکدا بەشی ئاگادارکردنەوە هەيە کاتێک لايک يان کۆمێنت يان شەيری بابەتەکان دەکرێن بە پەيامێک بۆت دێت بەهەمان شێوەش لە ئينستاگرامدا زيادکراوە و ئايکۆنێکی دڵی بۆ داندراوە.

وێنەيەک لە تايبەتمەندييەکە:






ئه‌م بابه‌ته 17875 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM