تايبەتمەندييەکی نوێ لە ئينستاگرامەوە


خەندان – سەربەست نەجمەدين

لەدوای زيادکردنی بەشی ئاگادارکرنەوە، کۆمپانيای فەيسبوکی خاوەن تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام بەردەوامە لە نوێکردنەوەو ئەنجامدانی گۆڕانکاری، بەمەبەستی زياتر برەودان و راکێشانی بەکارهێنەر.

وەک ئاشکرايە ئينستاگرام لە رێگەی ماڵپەڕ و بەرنامەکەيەوە خزمەتگوزارييەکانی خستۆتە بەردەست و زۆرترين ئەو کەسانەی بەکاريدەهێنن لە رێگەی بەرنامەکەشيەوەيە چونکە ماڵپەڕەکەی کەمتر تايبەتمەندی هەيە.

بەڵام ماوەيەکە ئەو کۆمپانيايە سەرقاڵی گۆڕانکارين لە ماڵەپەڕەکەياندا، لە ئێستاشدا تايبەتمەندييەکی ديکە بۆ ئينستاگرام لە رێگەی ماڵپەڕەکەيەوە زيادبووە، واتە هەر بەکارهێنەرێک ئەگەر لە رێگەی کۆمپيوتەرەوە سەردانی سايتی ئينستاگرام بکات دەبينێت تايبەتمەندييەکی بۆ زيادبووە کە ئەويش بەشی گەڕانە.

واتە ئەو گەڕانەی زيادکراوە جياوازە لەو گەڕانەی کە بوونی هەيە و لە پێشتردا بۆی داندراوە چونکە کاتێک بەکارهێنەرێک کليکی لەسەر دەکات کۆمەڵێک ئەکاونت بەشێوەيەکی ئۆتۆماتيک داندراوەو بەردەوام دەشگۆردرێت.

مەبەست لە زيادکردنی ئەو تايبەتمەندييەش کارئاسانييە بۆ بەکارهێنەر کاتێک بەدوای ئەکاونتێکی فەرمی کەسێک يان شوێن و لايەنێک دەگەڕین لەوێدا بە ئاسانی دەتوانن بەردەستيان بکەوێت و فۆڵۆی بکەن.

وێنەيەک لە تايبەتمەندييەکە






ئه‌م بابه‌ته 5624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM