نرخی زێڕ جێگیره‌


خه‌ندان-

نرخی زێڕ له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا دوو رۆژه‌ به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نرخه‌كه‌ی‌ به‌رزببویه‌وه‌.

حاجی حسێن خاوه‌نی زه‌ڕه‌نگه‌ری زه‌مان له‌شاری سلێمانی به‌خه‌ندانی وت :"دوو رۆژه‌ نرخی زێڕ به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه‌و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌".

وتیشی‌ "له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا نرخی زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆوه‌، كه‌بۆ هه‌رمسقاڵێك زیاتر له‌ 20 هه‌زار چۆته‌ سه‌ری، به‌لاَم دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نرخه‌كان دابه‌زی و له‌ئێستاشدا جێگیره‌".

نرخی یه‌م مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18 ئه‌مڕۆ به‌ 187 هه‌زار دیناری عیراقیه‌، هه‌روه‌ها نرخی زێڕی عه‌یاره‌ 21 به‌ 219 هه‌زار دیناری عیراقی یه‌.


ئه‌م بابه‌ته 8973 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌نرخی زێڕ‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM