ڤايبەر و سکايپ و واتسئاپ دەگۆڕدرێت


خەندان – سەربەست نەجمەدين

بەرنامە بەهێزەکانی بواری پەيوەندی (ڤايبەر ، سکايپ ، واتسئاپ) کە سێ کۆمپانيای گەورە خاوەنداريان دەکەن و پەرەيان پێدەدەن، گۆڕانکارييەکی گەورە ئەنجام دەدەن.

وەک ئاشکرايە هەر بەکارهێنەرێک لەکاتی بەکارهێنانی ئەو بەرنامانەدا زۆرجار کێشەی ئەوەيان بۆ دروست دەبێت پەيوەندييە دەنگييەکان خراپە و بەباشی ناگاتە بەرانبەريان زۆرجاريش دەنگەکە دوادەکەوێت و پەيوەندييەکە تێکدەچێت.

بەڵام لە کۆتايدا کۆمپانياکانی خاوەن ئەو بەرهەمانە بەشێوەيەکی فەرمی رايانگەياند لە ئايندەيەکی نزيکدا تايبەتمەندی دەنگی ڤايبەر و سکايپ و واتسئاپ دەگۆڕدرێت و دەبێتە خزمەتگوزاری لاندلاين و پەيوەندييە دەنگييەکان باشتر و بەهێزتر دەکرێن.

واتە لەکاتی زيادکردنی خزمەتگوزاری لاندلاين هەموو بەکارهێنەرێکی ئەو سێ بەرنامەيە دەتوانێت لەکاتی ئەنجامدانی پەيوەندی دەنگی دا زۆر بەئاسانی و ئاسایی گوێ بيستی پەيوەندييەکان ببێت وەک چۆن تەلەفۆنی ئاسایی لەگەڵ بەرانبەرانی ئەنجام دەدا.

 بەگۆڕينی دەنگی پەيوەندييەکان بۆ لاندلاين، دەبێتە خزمەتگوزارييەکی بەهێز و کاريگەر لەسەرانسەری جيهاندا، هاوکات رکابەری زياتريش لەلای کۆمپانياکان دروست دەکات بۆ زياتر باشترکردنی خزمەتگوزارييەکانيان.










ئه‌م بابه‌ته 45952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM