ئينستاگرام تايبەتمەندييە گرنگەکەی زيادکرد


خەندان – سەربەست نەجمەدين

بەشێوەيەکی فەرمی لە بەياننامەيەکياندا، تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام زيادکردنی ماوەی تۆمارکردنی ڤيديۆکانيان لە ١٥ چرکەوە بۆ ٦٠ چرکە راگەياند.

لەماوەی دوو مانگی رابردوو ئينستا ئاماژەی بەوەدابوو دەستکاری لە ماوەی دانانی تۆمارکردنی ڤيديۆکانياندا دەکەن، بەجۆرێک هەوڵدەدەن بەکارهێنەر بە ئاسانی ڤيديۆ تۆمار بکات و تا ٦٠ چرکەش رێگەی پێدەدرێت.

لە ئێستادا بەفەرمی بەڵێنەکەی خۆيان بردەسەر و هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت ڤيديۆيەک يان چەندانەيەک تۆمار بکات ماوەکەشی بۆ ٦٠ چرکە درێژکراوەتەوە، ئەوەش دەبێتە تايبەتمەندييەکی گرنگ چونکە لەماوەی رابردوو بەکارهێنەرانی بەردەوام رەخنەی ئەوەيان رووبەڕووی بەڕێوبەرانی ئەو تۆڕە دەکردەوە کە ماوەی ڤيديۆکانيان ١٥ چرکەيە و ناتوانن زۆر مامەڵە بە ساتەکانيانەوە بکەن کاتێک بيخەنە ناو ئينستاگرامەوە.

لە بەشێکی ديکەی بەياننامەکەی ئينستاگرامدا هاتووە، لەم چەند رۆژەدا نوێکردنەوە (Update) دەچێت بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانيان بەمەبەستی نوێکردنەوەی بەرنامەکە و زيادکردنی ئەو تايبەتمەندييە، لە سەرەتاشدا بۆ سيستمەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆيد لەبەردەست دەبێت.






ئه‌م بابه‌ته 27068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM