ئينستاگرام کێشە گەورەکەی چارەسەرکرد


 خەندان – سەربەست نەجمەدين

لەسەرەتای ئەم هەفتەيەوە، تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام لە رێگەی بەرنامەکەيەوە کە بۆ سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس لەبەردەستە کێشەی تێکەوت و بێزاریی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی بەدوای خۆيدا هێنا.

ئەو کێشەيەش ئەوەبوو بەکارهێنەران نەياندەتوانی بچنە دەر لەبەرنامەکە واتە لۆگ ئاوت بکەن چونکە ئەو تايبەتمەندييە سڕابۆوەو لەبەردەست نەبوو بۆ بەکارهێنان.

لەلايەن خۆشيانەوە بەڕێوبەرانی ئينستا لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵايەتييەکانەوە داوای لێبوردنيان لە بەکارهێنەرانيان کردو ئاماژەيان بەوەداوە توانيويانە کێشەکە بدۆزنەوەو چارەسەری بکەن.

دواجار گەشەپێدەرانی ئەو بەرنامەيە نوێکردنەوەيان نارد بۆ بەکارهێنەرانيان لە ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشەيە، لەکاتی نوێکردنەوەی بەرنامەکەدا بەکارهێنەر تايبەتمەندی لۆگ ئاوتی بۆ دەگەڕێتەوەو وەکو پێشووتر دەتوانێت هەژمارەکەی دابخاتەوە.

بۆ ئەو کەسانەشی نوێکردنەوەکەيان بۆ نەهاتووەو هەر لۆگ ئاوتی نەماوە دەتوانن لە رێگەی وێبگەڕێکەوە لە مۆبايلەکانيان کرۆم بێت ياخود سافاری ئينستاگرامەکانيان بکەنەوەو دواتر لۆگ ئاوتی بکەن، کێشەکەيان چارەسەر دەبێت.






ئه‌م بابه‌ته 5545 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM