نرخی زێڕ جێگیره‌


خه‌ندان-

نرخی زێڕ له‌بازاره‌كانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی داخستنی بۆرسه‌ی جیهانییه‌وه‌ كه‌رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌ك شه‌ممه‌ یه‌ك نرخه‌و گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت.

حاجی حسێنی‌ بازرگان، خاوه‌نی زه‌ڕه‌نگه‌ری زه‌مان له‌سلێمانی‌ به‌خه‌ندانی وت :"ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18 به‌ 187 هه‌زار دیناره‌، نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 21 به‌ ‌218 هه‌زار دیناره‌".

وتیشی :"ئه‌و نرخه‌ هاوشێوه‌ی دوێنێیه‌و هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌، به‌هۆی داخستنی بۆرسه‌ی جیهانییه‌وه‌ له‌رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌ك شه‌ممه‌".


ئه‌م بابه‌ته 5046 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌نرخی زێڕ‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM