بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆيد، ڤايبەرەکانتان نوێ بکەنەوە


خەندان – سەربەست نەجمەدين

لەلايەن کۆمپانيای راکوتينی ژاپۆنييەوە کە گەشە بە بەرنامەی ڤايبەر دەدات و خاوەنيەتی، ڤێرژنێکی نوێی ئەو بەرنامەيەی بۆ بەکارهێنەرانی لەسەر سيستمی ئەندرۆيد خستە بازاڕە ئەلکترۆنييەکانەوە.

وەک ئاشکرايە ڤايبەر يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری پەيوەندی کردن و بەکارهێنەر لە رێگەی بوونی هێڵی ئينتەرنێتەوە دەتوانێت چات و پەيوەندی دەنگی و ڤيديۆیی بێ بەرانبەری پێ ئەنجام بدات.

ئەم بەرنامەيە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ڤێرژنی ٥.٨.٠ی خستە بەردەست بەکارهێنەرانی سيستمی ئەندرۆيد کە ئامێرەکانی گالاکسی و ئێچ تی سی و نێکسەس و ئێڵ جی و سۆنی ئێريکسۆن و هەندێکی ديکە دەگرێتەوە.

بەڵام بەهۆی هەبوونی کۆمەڵێک کێشەی بچووکەوە لەم هەفتەيەدا ڤێرژنێکی نوێی خستە بەردەم بەکارهێنەرانی لە ئەندرۆيد کە بە وەشانی ٥.٨.٠.١٧٣٦ ناسێندراوە.

لەم وەشانە نوێيەدا گرنگترين گۆڕانکارييەکان ئەوەيە کوالێتی کاتی پەيوەندی ڤيديۆیی باشتر و جوانتر لە پێشووتر کراوە ئەمە بێجگە لەوەی لە گروپ چاتەکانيدا هەموو کەسێک دەتوانێت بزانێت بەرانبەرەکەی نامەکەی بينيوە ياخود نا.

کۆتا شتيشی ئەوەيە بەکارهێنەر لەکاتی چاتدا قسەکانی پێنابڕدرێت کە پێشتر لەکاتی هاتنی نامەيەکدا دەنگێکی دەهاتوو خانەی نووسينەکەی سفر دەکردەوە.

viber





ئه‌م بابه‌ته 38747 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM