بەوێنە، چۆنيەتی شاردنەوەی نامەکانی ڤايبەر


خەندان – سەربەست نەجمەدين

لەدوای نوێکردنەوەی ڤايبەر بۆ سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس، چەند تايبەتمەندييەکی گرنگ و ناوازە بۆ ئەو بەرنامەيە زيادکراوە کە لە گرنگترينيان شاردنەوەی نامەکان و کۆد خستنە سەريەتی.

وەک روونە بەرنامەی ڤايبەر يەکێکە لەو بەرنامانەی پەيوەندی دەنگ و رەنگی پێ ئەنجام دەدرێت بەبێ بەرانبەر بەڵام بەبوونی هێڵێکی ئينتەرنێت.

لە کۆتا نوێکردنەوەيدا کە بە ٦.٠ ناسێندراوە، بەکارهێنەر دەتوانێت کۆد بخاتە سەر ئەو چاتەی کە دەيەوێت، دوای کۆد خستنە سەريشی دەستبەجێ نامەکان ديارنامێنن و لە ليستی گفتوگۆکاندا ون دەبن.

ئێمە لێرە باس لە چۆنيەتی کاراکردنی ئەو تايبەتمەندييە دەکەين و روونی دەکەينەوە چۆن نامەکان بشاردرێنەوەو دواتريش ئەگەر بمانەوێت بيهێنينەوە بەردەستمان و کۆدەکەی لەسەر لابدەين، هەنگاوەکان وەک ئەمە جێبەجێ بکە.

١- بچۆ سەر ئەو چاتەی دەتەوێت بيشاريتەوەو کۆدی سەربخەيت، بۆ نموونە من ئەم چاتە هەڵدەبژێرم، دواتر دەچمە بەشی سێتينک وەک لە وێنەکەدا ديارە.




٢- دواتر 'Hide This Chat' هەڵبژێرە.




٣- کۆدێکی چوار ژمارەیی بدەرێ، دوای کۆدەکە بچنەوە سەر بەشی چات دەبينن ئەو چاتە نەماوە کە دەتويست بيشاريتەوە.




٤- دواتر بۆ هێنانەوەی چاتەکە، بچنە بەشی گەڕان وەک لە وێنەکەدا ديارە.




٥- ئينجا ناوی ئەو کەسە بنووسە کە چاتەکەيت شاردەوە.




٦- ئەو کۆدە بنووسە کە پێشتر بۆت دانابوو.




٧- وەک دەبينن ئەوە چاتەکەيە، دواتر ئەگەر ويستت کۆد لەسەر چاتەکە لابدەيت و باری شاردنەوەی ناکارا بکەيت بچۆرەوە بەشی سێتينگی ئەو چاتە وەک لە وێنەکەدا ديارە.




٨- ئينجا 'Unhide this chat' هەڵبژێرە.




٩- دواتر هەمان کۆد بنووسەرەوە، ئێستا چاتەکە ئاسایی بۆتەوەو بەدياردەکەوێت لە ليستی گفتوگۆکاندا.







ئه‌م بابه‌ته 32967 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ڤايبەر‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM