چۆنيەتی دۆزينەوەی ئەو وێنە و ڤيديۆيانەی لە ڤايبەرەوە بۆت هاتوون


خەندان – سەربەست نەجمەدين

زۆرجار لە کاتی بەکارهێنانی بەرنامەی ڤايبەردا و کاتێک لەگەڵ بەرانبەرەکەمان پەيوەندی دەبەستين چەند فايلێکی وێنە و ڤيديۆييمان بۆ دێت.

لەدوای بينينی ئەو فايلانەش بەپێی تايبەتمەندييەکی خودی بەرنامەکە لەناو مۆبايلەکانمان سەيڤ دەبن و هەڵدەگيرێن هەرکات بەکارهێنەر ويستی دەتوانێت لە بەشی گەلەری مۆبايلەکەيەوە بيدۆزێتەوە.

بەڵام رەنگە زۆر جار بمانەوێت بەشێوەيەکی خێرا وێنەيەک يان ڤيديۆيەکی تايبەت کە لە ڤايبەرەوە بۆمان هاتووە بيدۆزينەوە، بۆ ئەو مەبەستەش خودی بەرنامەکە تايبەتمەندييەکی بۆ ئەو کارە دروستکردووە.

تايبەتمەندييەکەش ئەوەيە لەکاتی چاتکردن لەگەڵ هەر کەسێکدا، لە بەشی سێتينگەکەی بەشێک هەيە بەناوی "Media" بە کرتە کردن لەسەری سەرجەم ئەو وێنە و ڤيديۆيانە دەهێنێت کە لەلايەن ئەو کەسەوە بۆت نێردراوە.

بۆ روونکردنەوەی زياتر سەيری ئەم وێنەيە بکەن:










ئه‌م بابه‌ته 23978 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ڤايبەر‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM