ئينستاگرام گۆڕانکارييە گەورەکەی ئەنجامدا


خەندان – سەربەست نەجمەدين

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو کۆمپانيای فەيسبوکی خاوەن تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام بڕياری زيادکردنی ماوەی ڤيديۆکانی ناو ئينستاگرامی دا، گۆڕانکارييەکەی ئەنجام دا.

لە دوو مانگی رابردوو ئينستاگرام ئاماژەی بەوەدابوو دەستکاری لە ماوەی دانانی تۆمارکردنی ڤيديۆکانياندا دەکەن، بەجۆرێک هەوڵدەدەن بەکارهێنەر بە ئاسانی ڤيديۆ تۆمار بکات و تا ٦٠ چرکەش رێگەی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بيخاتە ناو هەژمارەکەيەوە لە تۆڕەکەيان.

لە ئێستاشدا بەفەرمی ئينستاگرام بەڵێنەکەی خۆی بردەسەر و هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت ڤيديۆيەک يان چەندانەيەک تۆمار بکات ماوەکەشی بۆ ٦٠ چرکە درێژکراوەتەوە، ئەوەش دەبێتە تايبەتمەندييەکی گرنگ چونکە لەماوەی رابردوو بەکارهێنەرانی بەردەوام رەخنەی ئەوەيان رووبەڕووی بەڕێوبەرانی ئەو تۆڕە دەکردەوە کە ماوەی ڤيديۆکانيان ١٥ چرکەيە و ناتوانن زۆر مامەڵە بە ساتەکانيانەوە بکەن کاتێک بيخەنە ناو ئينستاگرامەوە، هەربۆيە ئينستا لەو رەخنەيە دەربازی بوو.

دوای ناردنی نوێکردنەوەی بەرنامەکە بۆ بەکارهێنەرانی لە سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس، ئەو تايبەتمەندييە زيادکراوەو هەموو کەسێک دەتوانێت ڤيديۆيەکی ٦٠ چرکەیی بەرزبکاتەوە، بۆ ئەو بەرکاهێنەرانەشی هێشتا ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن دەتوانن بچنە ئاپ ستۆر يان پلەی ستۆر و بەرنامەکەيان نوێبکەنەوە، يان سەردانی ئينتەرنێت بکەن و کۆتا ڤێرژنی لەوێوە دەبەزێنن.






ئه‌م بابه‌ته 9434 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ئينستاگرام‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM