دوو خزمەتگوزاريی نوێ لە ئينستاگرامەوە


خەندان – سەربەست نەجمەدين

تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام لەلايەن کۆمپانيای فەيسبوکی خاوەنييەوە لە گەورەکردن و بەهێزکردنيدايە بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی لێی بێزارنەبن و رووبەڕووی داخستنی هەژمارەکانيان نەبنەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش پاش ئەوەی لەماوەی رابردوو ئينستاگرام ماوەی خولەکی ڤيديۆی زيادکرد لە ١٥ چرکەوە بۆ ٦٠ چرکە لە ئێستاشدا خزمەتگوزارييەکی نوێ لەسەر ئينستاگرام تاقيدەکاتەوەو لەکاتی سەرکەوتنی دا بۆ بەکارهێنەرانی دەخاتە بەردەست.

لەوبارەيەوە پێگە تەکنەلۆژييەکان بڵاويانکردەوە، دوگمەی "Contact" واتە "پەيوەندی" لە پڕۆفايلی بەکارهێنەرانی ئينستاگرام زياد دەکرێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەر ئەو زانيارييانە بنووسێت کە کەسێک ويستی پەيوەندی پێوە بکات بە ئاسانی بەردەست بێت ياخود ناردنی دايرێکت بێت بەبێ ئەوەی فۆڵۆکراو بێت لەلای کەسی بەرانبەر، ئەمەش هێشتا لە ژێر تاقيکردنەوەدايە و پێدەچێت بەم نزيکانە کارا بکرێت و زانياریی زياتری لەسەر بڵاوبکرێتەوە.

خزمەتگوزارييەکەی ديکەش بريتييە لە پێشاندانی شوێنی بەکارهێنەر بەمەرجێک هەر بەکارهێنەرێک بە راست و دروستی زانيارييەکانی بنووسێت، کاتێک کەسێک سەردانی پڕۆفايلەکەی بکات دەتوانێت بزانێت ئەو کەسە لە کوێ نيشتەجێيە.

تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام پاش ئەوەی لەلايەن چەند گەنجێکەوە دروستکرا بەکارهێنەرێکی زۆری بەلای خۆيدا راکێشا هەربۆيە فەيسبوک بەفەرمی خاوەندارێتی بەرنامەکەی کڕييەوە بەمەبەستی لابردنی مەترسی لەسەر تۆڕەکەيان.

وێنەی خزمەتگوزارييەکە:

IMG_5423







ئه‌م بابه‌ته 19756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ئينستاگرام‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM