بەوێنە.. پرده‌ كاتییه‌كه‌ی جه‌له‌ولا رووخا

پردی ده‌روازه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا -گوڵاڵه‌

خه‌ندان- هێمن محه‌مه‌د

به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگره‌وه‌ پردی ده‌روازه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا (گوڵاڵه‌) روخا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پرده‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چاك كردبووه‌وه‌.

یه‌عقوب لهێبی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا (گوڵاڵه‌) به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ی ئایار، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌سه‌ر پردی سه‌ره‌كی ده‌روازه‌ی جه‌له‌ولا ئیستۆپی گرتووه‌و پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ر راگری پرده‌كه‌ كه‌وتووه‌، پرده‌كه‌ داڕووخاوه‌".

وتیشی: "شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ختی برینداربووه‌، ئێستاش له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت".

له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌و پرده‌ دوو جار له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه‌ ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌، به‌وته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ "به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پرده‌كه‌یان چاككردبۆوه‌".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرده‌كه‌ به‌سه‌ر رووبارێكه‌وه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چاككراوه‌ته‌وه،‌ به‌ڵام هیچ هێمایه‌كی ئاگادركردنه‌وه‌ی بۆ شۆفێران تێدا نییه‌.

ئه‌و پرده‌ داڕماوه‌، پردی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌یه‌ له ‌باكووره‌وه‌، هاوكات جه‌له‌ولا به‌كه‌لار، قه‌ره‌ته‌په‌و خانه‌قین ده‌به‌ستێته‌وه‌.



پردی ده‌روازه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا -گوڵاڵه‌ پێش روخان






س.م


ئه‌م بابه‌ته 14652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌پرد‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM