تەسبیحێكی زەبەلاح تەمەنی 700 ساڵە


خەندان- 

تەسبیحێكی زەبەلاح كە میژووەكەی بۆ سەردەمی سەلجوقییەكان دەگەڕێتەوەو تەمەنی زیاتر لە 700 ساڵە، لەشاری قەیسەری توركیا نوێژخوێنان بەلای خۆیدا رادەكێشێت، بەتایبەتیش لەمانگی رەمەزاندا. 

بەپێی رۆژنامەی (دەیلی سەباح)ی توركی، تەسبیحەكە لەناو مزگەوتی (سیفاسی خاتون)ی مێژووییدایە لە شارۆچكەی دەوالی لەشاری قەیسەر لە ناوەڕاستی توركیا.

درێژی تەسبیحەكە 13 مەترە و كێشەكەی 5 كیلۆگرامەو لە هەزار و 111 دەنك پێكهاتووە، دەنكەكانی تەسبیحەكە لەدرەختی ئەندێز(عەرعەر) كە لە شام و توركیا زۆرە دروستكراوە‌و خەسڵەتێكی ئەوەیە كە خۆڵ لەخۆناگرێت‌و بۆگەن ناكات. 

ئەقتای ئەشچی، ئیمامی مزگەوتی سیفاسی خاتون دەڵێت: وێڕای تێپەڕبوونی سەدان ساڵ،    تەسبیحەكە هیچ گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووەو پیس نەبووە و بۆنی نەكردووە. 


ئه‌م بابه‌ته 26381 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM