ئه‌ڤه‌رێست "به‌رزترین لوتكه‌ی‌‌ جیهان" نییه‌

چیای‌ ئه‌ڤه‌رێست له‌ زنجیره‌چیاكانی‌ هیمالایا

خه‌ندان-

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ سه‌ركێشیان كردووه‌ به‌سه‌ر چیای‌ ئه‌ڤه‌رێستدا سه‌ركه‌وتوون و واده‌زانن كه‌ گه‌یشتوون به‌ به‌رزترین لوتكه‌ی‌ زه‌وی، پێده‌چێت پێویستیان به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ گه‌شتێكی‌ تر ئه‌نجامبده‌ن دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یه‌ندرا كه‌ پێده‌چێت چیای‌ شیمبۆرازۆ له‌ ئیكوادۆر به‌رزترین لوتكه‌ چیای‌ سه‌ر زه‌وی‌ بێت.

تائێستا چیای‌ ئه‌ڤه‌رێست له‌ زنجیره‌كانی‌ هیمالایا به‌ به‌رزترین لوتكه‌ی‌ جیهان داده‌نرێت به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ 8611 كم له‌ ئاستی‌ رووی‌ ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ نازناوی‌ به‌رزترین لوتكه‌ چیای‌ جیهان بۆ خۆی‌ مسۆگه‌ر بكات. به‌پێی‌ سكای‌ نیوز عه‌ره‌بیه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا چیای‌ شیمبۆرازۆ به‌رزترین چیای‌ جیهانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ كاتی‌ ریزبه‌ندی‌ كردندا ره‌چاوی‌ به‌رزی‌ چیاكانی‌ بكرێت له‌سه‌ر چه‌قی‌ زه‌وییه‌وه‌ له‌ بری‌ به‌رزی‌ له‌ ئاستی‌ رووی‌ ده‌ریاوه‌.

ئه‌گه‌ر بێت و به‌رزی‌ له‌ ئاستی‌ زه‌وییه‌وه‌ بكرێـت به‌پێوه‌ر‌ له‌ بری‌ ئاستی‌ رووی‌ ده‌ریا، ئه‌وا چیا ئه‌ڤه‌رێست به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دواوه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك ناوی‌ له‌ریزبه‌ندی‌ تاوه‌كو 20ه‌مین به‌رزترین چیای‌ سه‌ر زه‌وی‌ نامێنێت.

چاودێران ترسی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی‌ گۆڕانكاری‌ له‌ ریزبه‌ندی‌ به‌رزترین چیاكانی‌ جیهان رێژه‌ی‌ گه‌شتیاران بۆ چیای‌ ئه‌ڤه‌رێست به‌شێوه‌یه‌كی‌ گه‌وره ‌كه‌مبێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌رزترین چیای‌ ئیكوادۆر پێویستی‌ به‌ دوو هه‌فته‌ هه‌یه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌ڤه‌رێست پێویستی‌ به‌ دوومانگه‌ به‌هۆی‌ خراپی‌ كه‌ش و هه‌واوه‌.


ئه‌م بابه‌ته 26568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM