17 باڵەخانەی تەلارسازێكی بەناوبانگ لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەكاندا دانرا

لۆ كۆروبۆزێ‌ تەلارسازی بەناوبانگی سویسری فەرەنسایی

خەندان- 

حكومەتی سویسرا 17 باڵەخانە كە لە دیزاینی (لۆ كۆروبۆزێ‌)ی تەلارسازی سویسری فەرەنسیە، لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەكانی (یۆنسكۆ)دا دانا. 

بەپێی رۆیتەرز، باڵەخانەكان (میزۆن جییت) لە ئەنتۆیرب لە بەلجیكا و مۆزەخانەی نیشتمانی هونەری خۆرئاوایی لە تۆكیۆ و باڵەخانەكانی تر لە فەرەنسا و سویسرا و ئەرجەنتین و ئەڵمانیا و هیندستان لەخۆدەگرێت.  

حكومەتی سویسرا لە بەیاننامەیەكەیدا رایگەیاند "كارەكانی لۆ كۆروبۆزێ‌ بە هاوبەشییەكی گرنك و تەوەری لە تەلارسازیی هاوچەرخدا دادەنرێت". 

وتیشی "ئەو باڵەخانانە داخوازییە تەلارسازییە جیاوازەكان بۆ رووبەڕووبونەوە كۆمەڵایەتییەكانی سەدەی بیست بەرجەستە دەكەن". 

(لۆ كۆروبۆزێ‌) بەوە ناسراوە كە جێنیشتەجێی وەك ئامێرێك كە تێیدا دەژین وەسفكردووە و ناوی شارل ئیدوارد جینیرێیە و لە شاری لاشودۆفون لە ساڵی 1887 لە سویسرا لەدایك بووە، ناسناوی لۆ كۆروبۆزێی لە باپیری (باوكی دایكی) لە ساڵی 1920 وەرگرتووە. 
لۆ كۆروبۆزێ‌ لە ساڵی 1930 بووەتە هاوڵاتی فەرەنسا و لە ساڵی 1965 كۆچی دوایی كردووە و وێنەكەشی لەسەر دراوی 10 فرەنكی سویسری هەیە. 



 














ئه‌م بابه‌ته 4448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM