به‌وێنه‌؛ 200 كیلۆ دووپشك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ خه‌رتوم ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا


خه‌ندان- ئارام یوسف

كارمه‌ندانی‌ به‌شی‌ گومرك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ خه‌رتووم له‌سودان به‌ قاچاغبردنی‌ 200 كیلۆ دووپشكیان پووچه‌ڵكرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵده‌درا بۆ یه‌كێك له‌ وڵاته‌كانی‌ كیشوه‌ری‌ ئاسیا بگوازرێته‌وه‌.



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گومرگه‌كانی‌ سودان‌ رایگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ له‌ دووپشك كه‌ سه‌رجه‌میان كوژرابوون له‌پێناو سوود وه‌رگرتن له‌ ژه‌هره‌كه‌یان بۆ دروستكردنی‌ چه‌ند ده‌رمانێك هه‌وڵی‌ به‌ قاچاغبردنیان دراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ به‌قاچاغبردنی‌ ئه‌و دووپشكانه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ یاسای‌ ناردن‌و هاورده‌كردن‌و یاسای‌ ژیانی‌ سروشتی‌ گیاندارانه‌و رێگریكردن له‌ به‌قاچاغبردنی‌ ئه‌و بڕه‌ دووپشكه‌ش له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه‌ كه‌ ده‌درێن بۆ رێگری‌ له‌بردنه‌ ده‌ره‌وه‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی‌ نایاسایی بۆ ناو سودان.





ئه‌م بابه‌ته 28105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM