قەڵای کۆنی هەولێر
خه‌ندان-
هه‌ندێك له‌پسپۆڕانی سیاسی‌و شاره‌زایانی ئه‌و بواره پێیانوایه دروستبونی سێ هه‌رێم (هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك)، ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه به‌ڵام به"گونجاوترین" بژارده‌ی نێو بژارده خراپه‌كانی داده‌نێن له‌به‌رده‌م حزبه‌كانی هه‌رێمدا، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌گه‌ری رێكنهكهوتنو سوربوونیان له‌سه‌ر كیشه‌كانیان، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌گه‌رێكی دووره‌و ئاماده‌كاریی بۆ نه‌كراوه.
زیاتر له‌ساڵێكه، دۆخی سیاسی ههرێمو په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان تادێت به‌ره‌و دژوارتر ده‌ڕوات، په‌رله‌مان به‌هۆیه‌وه په‌كخراوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌و ئاسۆی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان روون نییه.
سه‌ره‌تای ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه بۆ ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك لایه‌نه‌كان بۆیه‌كه‌مجار پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان وروژاند‌و له‌نۆ كۆبوونه‌وه‌دا نه‌یانتوانی له‌سه‌ر پرسه‌كه رێكبكه‌ون.
شاره‌زایانی سیاسی‌و نوسه‌رانی ئه‌و بواره له‌حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوونی دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا، هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سێ هه‌رێم هه‌نگاو بنێت.
مه‌سعود عه‌بدولخالق، نووسه‌ر كه له‌بواری سیاسی‌دا ده‌نووسێت، ده‌ڵێت دابه‌شبوونی باشوری كوردستان بۆ سێ هه‌رێم، "گونجاوترین بژارده‌ی نێو بژاردهخراپهكانه"، وتیشی "روودانی سێ هه‌رێم ده‌رئه‌نجامێكی واقیعیه كهڕووبدات، به‌ڵام بژارده‌یه‌كی باش نیه ده‌كرێت به‌دیلی دیكه هه‌بێت".
ناكۆكی توندی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی‌و گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كه كه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیشیان مه‌رجیان هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رێگه‌ی چوونه هه‌ولێری لێگرا له‌مانگی 10ی ساڵی رابردوو و وه‌زیره‌كانیشی له‌حكومه‌ت دورخرانه‌وه.
بۆیه مه‌سعود عه‌بدولخالق ده‌ڵێت حزبه‌كانی كوردستان زه‌مینه‌ی "دووئیداره‌ی ته‌واو"یان ره‌خساندوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یی له‌نێوان یهكێتیو پارتی دوای شه‌ڕی ناوخۆ له‌نه‌وه‌ده‌كانی رابردوو.
دوابه‌دوای یه‌گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ش (سلێمانی‌و هه‌ولێر) له‌ساڵی 2005و پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌ش له‌نێوان یهكێتیو پارتیدا، به‌رده‌وام نه‌بوونی هاوسه‌نگی له‌دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا ناكۆكی ئه‌و دوو لایه‌نه بوو.
تێكچونی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی‌و گۆڕان كه به‌هۆیه‌وه كۆتایی به‌كاری هاوبه‌شی حوكمڕانی ئه‌و دوو لایه‌نه هێنا له‌هه‌رێم، دوای ئه‌وه دروستبوو كه له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوو نه‌توانرا پرسی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان یه‌كلابكرێته‌وه كه‌ئه‌وكات ماوه‌كه‌ی لهتهواوبووندابوو.
مه‌سعود عه‌بدولخالق ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له‌كوردستان لایه‌نه‌كان هاوسه‌نگی بپارێزن هه‌موویان به‌شداری راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتبن، كێشه‌كان ناگه‌نه ئاستی لێكترازانی زیاتر".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌م كابینه‌یه جگه لهپارتیو یه‌كێتی، گۆڕان‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش تیایدا به‌شدارن، به‌ڵام هێشتا نه‌بوونی هاوسه‌نگی له‌حوكمڕانی-دا به‌تایبه‌ت "ئاگادارانهبوون"، له‌مه‌له‌فی نهوتو دارایی هه‌رێم ناكۆكی زۆری لایه‌نه‌كانه له‌گه‌ڵ پارتی.
بۆیه درێژه‌كێشانی ئه‌و ناكۆكییانهو شكستهێنانی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر، گرمانهی جیابوونه‌وه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی زیاتر كردووه، هه‌رچه‌نده جیابوونه‌وه هیچ كات بهڕاستوخۆ له‌لایه‌ن سه‌ركرده سیاسییه‌كانه‌وه باسنكراوه، له‌حاڵه‌تی روودانیشیدا روون نییه ئایندهی كێشه‌كانی كورد له‌باشووری كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌بات.
رێبوار كه‌ریم، مامۆستای زانسته‌سیاسیه‌كان له‌زانكۆی سلێمانی به‌خه‌ندان-ی وت "له‌ڕاستیدا بۆ قۆناغی ئێستا بابه‌تی سێ هه‌رێم، زیاتر وه‌ك فشارێكه، ئه‌گینا هیچ ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ئه‌وه نه‌كراوه له‌ڕووی واقعیه‌وه".
پێشیوایه دروستبونی سێ هه‌رێم له‌باشوری كوردستان "كێشه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان قوڵتردهكاتهوهو دابڕانی زیاتر درووستده‌كات".
بابه‌تی دابه‌شكردنی دهسهلاَت به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن، وه‌ك كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامی نێوان لایه‌نه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان‌و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بیركردنه‌وه له‌دروستكردنی ههرێمو لامه‌ركه‌زی ئیداری سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌و هه‌وڵه‌ش به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه.
رێبوار كه‌ریم ده‌ڵێت "له‌كوردستان ئیحتیكاری سیاسی هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن پشكی هه‌بێت له‌حكومڕانی ئه‌وا لایه‌نه‌كان بیر له‌هه‌رێمی نوێ ناكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش دروستبكرێت رێككه‌وتنی سیاسی نه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی دهسهلاَت ئه‌وه لایه‌نه‌كان داوای هه‌رێمی نوێ ده‌كه‌ن".
ده‌ستوور عیراق له‌ماده‌ی 119 رێوشوێنه‌كانی دروستكردنی هه‌رێمی نوێی دیاریكردووه، كه‌تێیدا هاتووه "پارێزگایه‌ك یان زیاتر مافی پیكهێنانی هه‌رێمێكیان هه‌یه، به‌پشتبه‌ستن بهداواكاریهك بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی له‌سه‌ر داوكاریهك به‌دوو رێگا".
رێگای یه‌كه‌م، له‌سه‌ر داوی سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایه‌ی كه‌داوای هه‌رێم ده‌كه‌ن، یان رێگای دووه‌م له‌سه‌ر داوای ده‌یه‌كی ده‌نگده‌رانی پارێزگاكه.
دابه‌شوونی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو هه‌رێم، زیاتر بووه جێی مشتومڕو گفتوگۆ، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یهكێتیو گۆڕان نه‌یانتوانی قه‌ناعه‌ت به‌پارتی بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه تا له‌و رێیه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه دوای رێككه‌وتنی سیاسی یهكێتیو گۆڕان هات له 17-5ی رابردوو، كه تیایدا رێككه‌وتوون سیستم په‌رله‌مانی بێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ینی رابردوو به‌خه‌ندان-ی وت كه هه‌ڵوێستی پارتی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سهركردایتیه هاوبه‌شه نه‌گۆڕه.
پارتی بڕیاریداوه به‌جیا له‌گه‌ڵ یهكێتیو گۆڕاندا كۆببێته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌یی خۆی دهربڕیو بۆ چاره‌سه‌ر.
سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس، كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی، له‌وتارێكیدا ده‌نووسێت "ڕێككه‌وتنی یهكێتیو گۆڕان، له‌كرده‌یه‌كی سیاسی‌و تاكتیكی نێوان دوو حزبی ڕكابه‌رو هاوماڵهوه، بوو به‌كرده‌وه ستراتیژێكی میللی. بۆیه ئه‌گه‌ر پارتی له‌چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككهوتنهدایه، ئه‌وا بێ سێ‌و دوو، لهچاوهڕوانیهكی ته‌واو بێ هودهدایه... بۆ پارتی باشتره به‌دوای میكانیزمێكدا بگه‌ڕێت بۆ ڕێككه‌وتن، نه‌ك له‌چاوه‌ڕوانی پاساوێكدا بێت، بۆ به‌ریه‌ككه‌وتن".
له‌م پێناوه‌شدا پێیوایه كاراكردنه‌وه‌ی پهرلهمانو گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بێت.
"ئه‌گه‌ر بهریهكهوتنهكانی نێوان دوو كۆمه‌ڵگا ته‌قلیدیه‌كه له‌مێژوودا دووكهرتبونی كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی كوردستان‌و ده‌ركه‌وتنی دیواری دێگه‌ڵه بووبێت، ئه‌وا، ئایندهی ململانێ هه‌نوكه‌یه‌كانی ئه‌و دوو كۆمه‌ڵگایه، بهدابهشبونێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ سێ هه‌رێمی جیاواز به‌ناوی (هه‌رێمی هه‌ولێر)و (هه‌رێمی كه‌ركوك)و(هه‌رێمی سلێمانی) كۆتایی دێت"، سلێمان له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوونی كێشه‌كانه‌وه وادهنووسێت.
له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رێكه‌وتنی گۆڕان‌و یه‌كێتی، "ده‌توانێت بارزانی به(سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌ولێر) جێگیر بكات‌و به‌ته‌نیشت ئه‌وه‌وه، (دوو سه‌رۆكی هه‌رێمی تر به‌هه‌مان توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه لهسلێمانیو كه‌ركوكدا)، ده‌ربخات".
له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، پارێزگاری كه‌ركوك پێشنیاری بیرۆكه‌ی به‌هه‌رێمبونی كه‌ركوكی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگه‌یاند، وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی بۆ دۆخی ئێستای پارێزگاكه، تا یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی عیراقدا. به‌ڵام زۆربه‌ی حزبه‌كان بیرۆكه‌ی به‌هه‌رێمبوونی كه‌ركوكیان ره‌تكرده‌وه.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا، نوسه‌ر كه‌زیاتر له‌بواری سیاسی‌دا ده‌نووسێت ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی سیاسی له‌باشووری كوردستان ئه‌گه‌رێكی "چاوه‌ڕوانكراوه"، بهلاَم دۆخی كه‌ركوك پێده‌چێت ماوه‌یه‌كی زیاتر به‌وجۆره‌ی ئێستا بمێنێته‌وه.
بۆ پشتبه‌ستن به‌وته‌كانی عه‌داله‌ت باسی سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی سیاسی هه‌رێم، "ئه‌وه‌ش وه‌ك بیانویه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی بكاته ئه‌گه‌رێكی كراوه‌و چاوه‌ڕوانكراو".
له‌سه‌ره‌تای سه‌هه‌ڵدانی داعشه‌وه له‌ساڵی 2014، په‌یوه‌ندی نێوان ئیداره‌ی كه‌ركوك‌و حكومه‌تی ناوند تێكچووه‌و بودجه‌ی كه‌ركوك بڕدرا جگه له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
پارێزگاكه له‌مانگی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌پارێزرێت.
مه‌سعود عه‌بدولخالق وتی "به‌هۆی داعشه‌وه دووساڵه كه‌ركوك له‌به‌غداد دابڕاوه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت بیگه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه باشتره بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی".
ئه‌م بابه‌ته 3519
جار خوێنراوهتهوه