عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیاباران
خه‌ندان، سه‌رچین ساڵح
ئه‌وه‌ی ته‌نیا له‌بیری عه‌بدوڵادا ماوه، ته‌مه‌نی پێنج ساڵان بووه كاتێك له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی براوه‌ته موسڵ‌و دواتر له‌دهۆك جێگیربووه، 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانێكی شاره‌كه‌ی كردووه‌و له‌وكاته‌وه سۆراغ ده‌كات، به‌ڵام كه‌سوكاری نه‌دۆزیووه‌ته‌وه.
عه‌بدوڵا ئێستا ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌و هاوشێوه‌ی چه‌ند كه‌سێكی تر، خۆی وه‌كو ونبوونی شاری هه‌ڵه‌بجه ناودهباتو ده‌یه‌وێت به‌كه‌سوكاری راسته‌قینه‌ی شادببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاره له‌م مانگه‌دا دادگا یه‌كه‌م دانیشتن له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌یه‌وه ئه‌نجامبدات.
قوربانیانی كیمیارابانی هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا پێنج هه‌زار شه‌هیدو برینداربوونی هه‌زاران كه‌سی تر نه‌بوو، هه‌ر ئه‌و كاره‌ساته ده‌یان خێزانی له‌منداڵه‌كانیان دابڕاندو ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه، پرۆسه‌یه‌ك بۆ بهیهكگگهیاندنهوهی ونبووه‌كان ده‌ستیپێكردووه.
عه‌بدوڵا ئه‌و كه‌سه‌ی ماوه‌ی 22 ساڵه سۆراغی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات
عه‌بدوڵا ده‌ڵێت روخساری كه‌سوكاری له‌به‌رچاو ماوه، باوكی ناوی ره‌جه‌ب عبدولره‌حمان بووه، دایكی ناوی حه‌لیمه حامدو سێ خوشكی هه‌بووه به‌ناوه‌ی ئامینه‌و فیرازو شیراز، به‌ڵام سۆراغهكانی ئه‌و هێشتا ده‌ره‌نجامی نه‌بووه‌و دۆسیه‌كه‌یشی ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌خه‌ندانی وت "ئه‌و گه‌نجه (عه‌بدوڵا) سێیه‌مین جاریه‌تی بێته هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڵێت یه‌كێكم له نداڵه ونبوه‌كان، دۆسیهكهیمان ئاراسته‌ی دادگای هه‌ڵه‌بجه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست چاره‌نوسی ئه‌و منداڵه یه‌كلابكرێته‌وه‌و بڕیاره 17ی ئه‌م مانگه، یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییه‌كه‌ی ده‌ستپێبكات".
عه‌بدوڵا ئه‌وه‌نده‌ی بیری بێته‌وه، له‌لایه‌ن هێزێكی سوپوای عیراقیه‌وه له‌ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی 1988دا، له‌گه‌ڵ دوو منداڵی تر (كوڕ‌و كچێك) خراوه‌ته ناو ئۆتۆمبێلێكهوهو دوای هه‌ر كاتژمێرێك له‌رۆیشتن، یه‌كێك له‌منداڵه‌كان دانراوه‌و دوایینجار، ئه‌و لهشهقامێك فڕێدراوه كه دواتر زانیویه‌تی له‌شاری موسڵ بووه.
"ئه‌وكاته جلێكی دڕاوم له‌به‌ردابوو، سه‌روچاوم ههرتۆزو خۆڵ بوو، كه‌سێك كه كورد بوو به‌سوتفه پرسیاری لێكردم‌و منیش حاڵی خۆمم بۆ باسكرد"، عه‌بدولا وایوت.
ئه‌و هاوڵاتییه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار قسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا كردووه، خێزانێكی كورد بوون كه له‌موسڵ كاریانكردووه.
له‌زگین عه‌لی، كوڕی ئه‌و خێزانه كوردهیهو ئه‌وكات ته‌مه‌نی 19 ساڵان بووه، به‌خه‌ندانی وت "له‌گه‌ڵ باوكم‌و دووبرام له موسڵ لهچێشتخانهیهكدا كارمان ده‌كرد، رۆژێك بۆ سه‌ر كار ده‌چووین ئه‌و منداڵه‌مان له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌مان بینی، كه پرسیارمان لێ‌كرد به‌كوردی قسه‌ی كرد‌و حاڵی زۆر خراپ بوو، ههردهگریا، بۆیه له‌گه‌ڵ خۆمان بردمان بۆ چێشتخانهكهو دواتر بردمانه‌وه بۆ ماڵی خۆمان له‌گوندێكی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك".
له‌وكاته‌وه ماڵی ئه‌و خانه‌واده كورده بوو به‌ماڵی عه‌بدوڵا، ئه‌و له‌وێ گه‌وره‌بووه‌و خێزانی پێكه‌وه ناوه‌و تائێستاش كه به‌دوای كه‌سوكاریدا ده‌گه‌ڕێت، هه‌ر وه‌كو كوڕی ئه‌وان ده‌ژی.
عه‌بدوڵا ده‌ڵێت "له‌ماڵ ئه‌واندا وه‌ك كوڕی خۆیان سه‌یریان كردومو به‌منه‌وه 10 برابوین له‌ماڵێكدا، منیش خۆم به‌كوڕی ئه‌وان زانی‌و نامه‌وێ جێیانبهێڵم، ئه‌گه‌ر كهسوكاریشیم بدۆزمه‌وه ده‌یانبه‌م بۆ دهۆكو له‌وێ پێكه‌وه ده‌ژین".
هه‌روه‌ها ووتی "ده‌مزانی كوڕی ئه‌و ماڵهنیم، ئه‌و رۆژه‌م له‌بیره كه سه‌ره‌تا پرسیاری ماڵه‌وه‌یان لێكردم‌و وتم له‌نزیك هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند مداڵێكی تردا له‌ناوچه‌ی خۆمان دابڕێنراوین".
عه‌لی محه‌مه‌د، كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و خێزانه بووه كه له‌منداڵیه‌وه عه‌بدوڵای بهخێوكردوهو له‌ساڵی 2002 دا كۆچی دوای كردوه، وه‌سیه‌تیشی بۆ كوڕه‌كانی كردوه ده‌ستبه‌رداری عه‌بدوڵا نه‌بن.
له‌زگین عه‌لی ده‌ڵێت سه‌ره‌تا عه‌بدوڵا پێیوتوون هێزێكی سوپای عێراق له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌وان بۆ موسڵ بردووه، "رۆژانه له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌مانبرد بۆ كار له‌موسڵ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، دواتر به‌یه‌كجاری هاتینه دهۆكو نیشته‌جێبووین".
"عه‌بدوڵا هه‌ر ده‌یوت بمبه‌نه‌وه بۆ لای باوك و دایكم، بۆیه باوكم له‌ساڵی 1994 بردیه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌دۆزییه‌وه، جارێكی تریش دوای ساڵی 2000 بردمانه‌وه به‌ڵام تائێستا چاره‌نوسی كه‌سوكاری دیارنیه"، له‌زگین واده‌ڵێت.
چاره‌نووسی منداڵه دۆزراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه دراوه‌ته ده‌ست دادگا، دوای وه‌رگرتنی وتهكانو لێكۆڵینه‌وه له ڕاست و دروستی چیرۆكه‌كه، دواتر نمونه‌ی خوێندنی وه‌رده‌گیرێت بۆ پشككنینی دی ئێن ئهیو به‌راوردكردنی به‌نمونه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵیان ون بووه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیاباران ددهڵێا عه‌بدوڵا له‌ساڵی 1994وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه بۆ سۆراغی كه‌سوكاری، به‌ڵام تائێستا هه‌وڵه‌كان بێسودبوون، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر ناوی قوربانیان تۆمار نه‌كراوه‌و نازانرێت، دایك و باوكی له‌ژیاندا ماون یان شه‌هید بوون.
لوقمان عه‌بدولقادر وتی "سه‌ردانه‌كانی پێشتری كاتی بوون، سۆراغی كه‌سوكاری له‌لای هاوڵاتیان كردووه‌و نه‌تونراوه بدۆزرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سوكاریشی بدۆزێته‌وه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی دادگاوه به‌پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بیسه‌لمێنێت، له‌ئێستادا له‌هه‌وڵداین له‌ڕێگه‌ی تۆماری باری شارستانیه‌وه بزانین ئایا كه‌سوكاری له‌ژیاندا ماون یان نا".
به‌پێی ئامارێكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیاباران، تائێستا 9 كه‌س دۆسیه‌كه‌یان وه‌كو ونبووی هه‌ڵه‌بجه یهكلاییكراوهتهوهو به‌كه‌سوكاریان شادبوونه‌ته‌وه، 12 منداڵی ونبووش كه دۆزراونه‌ته‌وه له‌چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی چارهنوسیانداین.
له‌زگین عه‌لی، كوڕه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی عه‌بدوڵا-یان به‌خێوكرد ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی توشی گرفتی ده‌رونی نه‌بێت، زۆر به‌كه‌می پرسیاری كه‌سوكاریان له‌عه‌بدوڵا كردووه، بۆیه هه‌وڵیانداوه هیچ گرفتێكی ژیانی نه‌بێت، خانوو هه‌موو پێویستیهكیانبۆ فه‌راهه‌م كردووه.
تائێستا 67 خێزانی هه‌ڵه‌بجه دۆسیه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه وه‌كو خاوه‌نی منداڵی ونبوو، ئه‌وه‌ش بۆ دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له 100 منداڵی كه له‌دوای كیمیبارانی شاره‌كه‌وه چاره‌نووسیان دیارنیه.
عه‌بدوڵا داوی مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه كورده‌كه‌ی دهۆك، نه‌یتوانیووه بچێته به‌ر خوێندن به‌ڵام به‌ڵام زمانه‌كانی توركی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌باشی ده‌زانێت، له‌ساڵی 2002 ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌و چوار منداڵی هه‌یه، له‌ئێستادا له‌كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی له‌پارێزگای دهۆك كارده‌كات.
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوهتهوه